تبليغاتX
فێــــرگه‌ی زمانی کـوردی ســـــۆما «سنه»

«فێـــــــرگه‌ی ســـــۆما»

هێمن

E_mail : soma_sine@yahoo.com
فێــربوونی زمانی کوردی

وەرگێڕان لە فارسییەوە: لەیلا مامی

وتووێژ لەگەڵ خوا

 

خەونێکم دیت.

لەخەونەکەمدا وتووێژێکم لەگەڵ خوا هەبوو.

خوا پێی وتم:»دەتهەوێ لەگەڵم بدوێی؟»

وتم: «ئەگەر دەرفەتان هەبێ!»

خوا بە بزە وڵامی داوە:

«کاتی من بێ­بڕانەوەیە.

 دەتهەوێ چیم لێ­بپرسی؟»

-          بە ڕای تۆ کام کردەوەی مرۆڤەکان لە هەمووان سەیرترە؟

 خوا وڵامی داوە:

«ئەوەیکە زۆر زوو لە خولی منداڵیان وەڕەز دەبن.

بەپەلەن، هەرچی زووتر گەورە بن و لە دواییدا تامەزرۆی خولی منداڵیان دەبن.

ئەوەیکە ساغیان بۆ وەدەست هێنانی پارە تەرخان دەکەن، لەدواییدا هەر ئەو پارەیە

بۆ چاک­بوونەوەیان خەرج دەکەن.

ئەوەیکە سەرلێشێواو سەبارەت بە داهاتوو

ئێستایان لەبیر دەچێتەوە و

ئەوەیکە نە لە داهاتوودا دەژین و نە لە ئێستادا.

ئەوەیکە وەها ژیان دەبەنە سەر دەڵێی قەت نامرن و وەهاش دەمرن دەڵێی کە قەت نەژیاون. »

خوا دەستەکانمی لەناو دەستی خۆی گرت و بۆ ماوەیەک هەردووک بێدەنگ بووین.

پاشان پرسیم:

«لە جێگەی دانەری مرۆڤەکان دەتهەوێ مرۆڤەکان چ وانەگەلێک لە ژیان فێر بن؟»

خوا بە بزە وڵامی داوە:

«فێر بن کە ناتوانین خەڵک ناچار بە خۆشەویستی خۆمان کەین،

بەڵام دەتوانین جێگەی خۆمان لە دڵی ئەواندا بکەینەوە،

فێر بین کە جوان نیە کە خۆمان لەگەڵ یەکتر هەڵسەنگێنین.

فێر بین کە دەوڵەمەند کەسێک نیە کە پارەی زۆرتری هەیە،

بەڵکوو کەسێکە کە پێداویستێکی کەمتری هەیە.

فێر بین کە لە ماوەی چەند چرکەدا دەتوانین برینێکی زۆر قووڵ لە دڵی

کەسانێک بەدی بێنین کەخۆشمان دەوێن و

زەمانێکی زۆر دەخایێنێ هەتاکوو ئەم برینە ساڕێژ بێتەوە.

بە بەخشین، لێبوردن فێر بێن.

فێر بین کە کەسانێک هەن کە لە ناخی دڵەوە ئێمەیان خۆش دەوێ،

بەڵام نازانن هەستی دەروونیان چۆن دەربڕن یاخۆ نیشانی دەن.

فێر بن کە دەکرێ دوو کەس لە یەک کاتدا چاو لە دیاردەیەک کەن و

دیاردەکە جیاواز ببینن.

فێر بن کە هەمیشە پێویست نیە خەڵک بمانبوورن،

بەڵکوو خۆشمان دەبێ لەخۆمان ببوورین و

فێر بن کە من لێرەم.

بۆ هەتاهەتایە.

+ نوسراو له‌  90/11/29کاتژمێر 12:25  له‌لایه‌ن | 

کتێبی 11 به‌رگی "چیرۆکه‌ خۆشه‌کانی دونیا" له‌ چاپ درا

ئه‌م کتێبه‌ 44چیرۆکه‌

نووسه‌ری سه‌ره‌کی : هانس کریستیه‌ن ئاندرسێن

وەرگێڕ:له‌یلا مامی

شۆێنی فرۆشتن :سنندج - مجتمع تجاری - انتشارات کالج

 

 

+ نوسراو له‌  90/07/19کاتژمێر 10:2  له‌لایه‌ن | 

داواکاری

داوا له‌ ته‌ واوی خۆشه‌ویستانی زمانه‌ که‌مان ده‌که‌م بۆ پته‌وکردنی زمانه‌ که‌مان و بۆ پته‌وکردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ و بۆ ئه‌ وه‌ی که‌ بتوانین که‌سانێکی زۆرتر بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ڕابکێشین تاکوو به‌ نائوومێدی نه‌چێته‌ده‌ر و هه‌ر له‌ناو ماڵپه‌ڕێکی کوردیدا کاتێکی کوت و پڕ به‌رێته‌ سه‌ر،پێشنیار و نووسراوه‌کانی خۆتانمان بۆ بنێرن و ئه‌گه‌ریش ده‌توانن هاوکاریمان بکه‌ن ئێمه‌ چاوه‌روانیتان ده‌که‌ین و مافی بڵاوکراوه‌که‌تان ده‌پارێزین.

+ نوسراو له‌  89/02/25کاتژمێر 17:15  له‌لایه‌ن | 

 

خؤزطة

خؤزطة دةكرا و ثِيَي خةيالَي خؤم دةبةست

بالَي بشكيَ وضيدي نةفرِيَ دوورة دةسـت

رؤذ و شةو ديَ من لةجةستةي خؤم جيام

هةر كةوي نابيَ خةيالَي ئةشقيـام

داوي خـاوي  ذينـي ديليـم نايطـريَ

دلَ دةتؤقيَ طةر قةفةس بيَ و رِايطري

دةمفرِيَنيَ بـؤ ذوانطـةي كـؤنـة يـار

بـؤ هـةواري عةشقـبـار وئةشكـبـار

مؤمي تاسةم دادةطرسيَن سةر لة نـؤ

كؤنـة زامي يـادةكانم ديَنـة ســـؤ

 

تازةسازيَ بووم لةخؤزطة و  رِازي دلَ

كةس نةبـوو ليَم تيَبـطا ئاوازي دلَ

نؤتةكانم ئةشك وذاني ثرِ جةخـار

بووم بة كايةي دةستي ثةستي رِؤذطار

 خؤزطةكانم بوو بة بةفري بةرهةتاو

خةونةكانم كةوتةطـؤمي شيـني ضاو

بووم بة سوتووي شيَعرةساتي دةردي خؤم

طـرِ دةضيَذم طـرِ دةبيَـذم ضةشنـي مـؤم

سـالَـةهاية طـرِطـرِانيـة ســؤزي دلَ

عيشق و شيعروخؤم دةسووتين وةك سكلَ

نةمدي ياريَ تيَم بطاضيم ضةشتـووة

ضةندة زووخي ناموراديـم رِشتــووة

طويَطراني شيني شيَعرم طويَ  طـران!

شةوطةرِاني بووكي هةستم بيَ ضران!

رةمزي عيشقة سووتن و طرياني نةي

بيَدلاَن كةي تيَدةطةن لة زماني نةي

ئيَـستة ئيـتر نـامـةويَ ذينـي درؤ

تيَك دةدةم تةلبةند و ثةرذيني درؤ

هةستي تينووم ضؤن بذي لاي وشكةضؤم!

روو لة زةرياي عةشقي تازةي دلَ دةرِؤم

وردة مـاسي شيَـعرةكانـم ئـاطـرن

مةستي دةريان لاي طةناو خؤ ناطرن

خةوني عيشقيَ ثرِ شةثؤلي وةك زريَ

دةست لة رؤحي سةركةشم هةلَناطريَ

بؤية دايم بالَي خوليـام نـانـةويَ

ضةشني مندالَ سةد بيانووي ليَم دةويَ!

دةمـفـرِيَنـيَ بـؤ ذوانـيَ بيَ قــةرار

 تـازة يـاريـش نـاديـار و نـاديـار...

 

                                        ((رةحيم لوقماني))

 

 

 

 

+ نوسراو له‌  89/02/25کاتژمێر 16:32  له‌لایه‌ن | 

                                                  

ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه‌ نه‌ورۆزه‌ هاته‌وه‌

جه‌ژنێكی كۆنی كورده‌ به‌خۆشی و به‌هاته‌وه‌

چه‌ند ساڵ گوڵی هیوای ئێمه‌ پێ په‌ست بوو تاكو پار

هه‌ر خوێنی لاوه‌كان بوو گوڵی ئاڵی نه‌وبه‌هار

ئه‌و ڕه‌نگه‌ سووره‌ بوو كه‌ له‌ ئاسۆی بڵندی كورد

مژده‌ی به‌یانی بۆ گه‌لی دوور و نزیك ئه‌برد

نه‌ورۆز بوو ئاگرێكی وه‌های خسته‌ جه‌رگه‌وه‌

لاوان به‌ عه‌شق ئه‌چوون به‌ به‌ره‌وپیری مه‌رگه‌وه‌

ئه‌وا ڕۆژ هه‌ڵات، له‌ به‌نده‌نی به‌رزی وڵاته‌وه‌

خوێنی شه‌هیده‌ ڕه‌نگی شه‌فه‌ق شه‌وق ئه‌داته‌وه‌

تا ئێسته‌ ڕووی نه‌داوه‌ له‌ ته‌ئریخی میلله‌تا

قه‌لغانی گولله‌ سنگی كچان بێ له‌ هه‌ڵمه‌تا

پێی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن و گرین

نامرن ئه‌وانه‌ وا له‌ دڵی میلله‌تا ئه‌ژین

پیره‌مێرد

 

   نه‌ورۆز

به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی ۲۷۱۰ ی كوردی و نه‌ورۆز و به‌هاره‌وه‌‌، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارین که‌ ساڵی تازه‌ ساڵێکی پڕ پیت و به‌ره‌که‌ت بۆ سه‌ر جه‌م کوردستان بێت .

 نه‌ورۆز

ڕۆژ له ئاسۆی سوور، شه‌وق ئه‌داته‌وه

ده‌ڵێ ئه‌مساڵیش، نه‌ورۆز هاته‌وه

سرووشت سه‌رپاکی، جوانی ئه‌نوێنێ

وه‌ک بووکی ڕازاو، خۆی ئه‌خه‌مڵێنێ

ده شت و کوێستان و لوتکه‌ی به‌رزی کێو

بزه‌ی به‌هاریان، که‌وتۆته سه‌ر‌ لێو

به‌فری تواوه‌ی سه‌رشاخی خه‌مبار

ئه‌بێ به فرمێسک، چۆڕ چۆڕ دێته خوار

هاژه‌ی شه‌تاوی، بن کوێستانی به‌رز

گابه‌رد ئه‌تلێنێ، که‌ژ دێنێته له‌رز

کیژی دارستان له شایی چه‌مــــــــــــا

به مۆسیقای ئاو، دێنه‌وه ســــــــــه‌ما

باخ و ڕه‌زی شاخ یان مێرگ و چیمه‌ن

خشڵی ڕازاوه ی، بژوێنێ دیمــــــــــه‌ن

سه‌وزایی ده‌شت و زنجیره‌ی کوێستان

تاریف ناکرێ جوانی کوردستـــــــــــــان

که‌وی دڵداری ئــــــــــازادی و جـــوانی

ده‌روونی که‌یلی ســــــۆزی گــــۆرانی

به‌ری حه‌سره تی دڵ ئــــــه‌کاته‌وه

بانگی په‌ڕاو‌په‌ڕ ‌ده‌نگ ئه‌داته‌وه

له سه‌ر قه‌ندیل و شاهۆ و نه‌که‌رۆز

ئه‌ڵێ گه‌لی کورد نه‌ورۆزتان پیرۆز

ڕه‌حیم لوقمانی‌ 

بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێک سه‌باره‌ت به‌ نه‌ورۆز ئێره‌ کلیک بکه‌

+ نوسراو له‌  89/01/01کاتژمێر 16:26  له‌لایه‌ن | 

تکایه‌ که‌سانێکی ناویان له‌ ناو لیستی خواره‌وه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌که‌یان سه‌ردانی سۆما بکه‌ن

بڕوانامه‌کانی کلاسی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی به‌ ئه‌لفوبێی عه‌ڕه‌بی

 

کاتی به‌ڕێوه‌چوونی کلاسه‌کان

ناو

ژماره‌

به‌هاری 87

ناهید مۆعیزی

1

خوشکان

به‌هاری 87

سومه‌ییه‌ کاکی

2

به‌هاری 87

مریه‌م حوسێنی

3

هاوینی 87

په‌ریسا ئه‌مانی

4

هاوینی 87

که‌ژاڵ لوتفی

5

هاوینی 87

سه‌عدیه‌ ئه‌حمه‌دی

6

هاوینی 87

نینا نیک ئامووز

7

هاوینی 87

نه‌رگس شێخ ئیسماعیلی

8

هاوینی 87

مریه‌م نووری

9

هاوینی 87

فه‌ریبا حوسێن زاده‌

10

هاوینی 87

حه‌سیبه‌ نادری

11

هاوینی 87

به‌یان نیگه‌هدار

12

هاوینی 87

نادیا سابیت قه‌ده‌م

13

هاوینی 87

نیلووفه‌ر کاویانفه‌ڕ

14

هاوینی 87

سارا عه‌بدوڵڵاهی

15

هاوینی 87

سۆما قه‌وامی

16

هاوینی 87

سۆمه‌ییه‌ سه‌عیدی

17

هاوینی 87

سه‌یران به‌رخوداری

18

زستانی 87

سروه‌ ئه‌حمه‌دی

19

زستانی 87

ئاسۆ ئه‌مانی

20

زستانی 87

له‌یلا ڕه‌حیمی

21

زستانی 87

کێفسان سه‌ججادی

22

زستانی 87

شیما سادقی

23

زستانی 87

ئه‌سرا به‌رزنجی

24

زستانی 87

شه‌رمین محه‌ممه‌دی

25

زستانی 87

نوقره‌ غولامی

26

زستانی 87

شه‌هلا حوسه‌ینی

27

به‌هاری 87

سه‌یدخالید شێخ ئه‌حمه‌دی

29

برایان

هاوینی 87

سوهه‌یب ئه‌حمه‌دی

30

هاوینی 87

حیسام مینبه‌ری

31

هاوینی 87

که‌یوان سه‌ید مووسه‌وی

32

هاوینی 87

محه‌ممه‌د فه‌ردین ڕه‌شیدی

33

هاوینی 87

عه‌لی دانش

34

هاوینی 87

مادح حوسێن زاده‌

35

هاوینی 87

سانع زه‌ندی

36

هاوینی 87

ئه‌ییووب فه‌للاحی

37

هاوینی 87

ئارام زه‌ندی

38

هاوینی 87

جه‌میل قه‌مه‌ری

39

هاوینی 87

جه‌ماڵ سۆفیه‌

40

هاوینی 87

بێهنام قه‌وامی

41

هاوینی 87

فه‌ڕشاد ڕۆسته‌م پوور

42

زستانی 87

کاوه‌ ئه‌حمه‌دی

43

زستانی 87

سه‌عید مه‌حموودیان

44

زستانی 87

هێمن ئه‌حمه‌دی کانی گوڵزار

45

زستانی 87

سه‌باح وه‌رمه‌زیاریان

46

زستانی 87

ئاڕمان محه‌ممه‌دی

47

زستانی 87

بێهروز ته‌مه‌ری

48

زستانی 87

پارسا به‌غدادی

49

 

+ نوسراو له‌  88/06/12کاتژمێر 12:21  له‌لایه‌ن | 

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌مایشی زمان له‌ ڕێکه‌وتی 8 ی خه‌رمانان 2708 کوردی له‌ شاری سنه‌

           دوای چه‌ندین مانگ به‌دواداچوون له‌ لایه‌ن ڕێکخراوه‌ی ژیانه‌وه‌ و دوای گۆڕانکارێکی زۆرکه‌ به‌سه‌ر ڕێکه‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ماییشه‌که هات، له‌ ئاکامدا قه‌راره‌ له‌ڕێکه‌وتی 8‌ خه‌رمانانی 2708ی کوردی به‌رانبه‌ر به‌ 8 ی موردادی 1388ی هه‌تاوی له‌ ساڵۆنی فه‌جری شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

+ نوسراو له‌  88/04/23کاتژمێر 9:6  له‌لایه‌ن | 

گۆڕانی شوێنی فێرگه‌ی سۆما له‌ شاری سنه‌

ناو نیشانی نوێی فێرگه‌ : سنه‌ - مه‌یدانی ئازادی (ئیقباڵ) -  شه‌قامی حه‌سه‌ن ئاوا – به‌رامبه‌ر به‌ بانکی کشاوه‌رزی

‌آدرس : سنندج – میدان – آزادی – خیابان حسن آباد – روبروی بانک کشاورزی

Tel: 0871-3241414

+ نوسراو له‌  88/03/13کاتژمێر 8:45  له‌لایه‌ن | 

گه‌وره‌ پیاوه‌کانمان  که‌ مردن  لینگیان  درێژ ده‌بێ

به‌  داخوو که‌سه‌رێکی زۆر هه‌واڵی کۆچی دوایی مامۆستای موسیقی کوردی به ڕێز‌ قاله‌ مه‌ڕه‌مان بیست .

 

له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ تایبه‌ت موکریان سه‌ره‌خۆشیان بۆ داناوه‌ و له‌ شاری بۆکانیش خه‌ڵکێکی زۆر له‌ ناشتنی دا به‌شدار بوون .

ئه‌م هه‌ستانه‌ زۆر جوانن به‌ڵام بۆ ته‌نیا کاتی مردن ده‌بێ هه‌ستمان بجووڵێته‌وه‌ ، بۆ ده‌بێ ئه‌و کاته‌ی که‌ مامه‌ قاله‌ بۆ بژێوی ژیانی ده‌ستی ده‌دا شمشاڵه‌که‌ی و له‌ ناو کوچه‌ و کۆڵانی و بازاره‌کانی شاره‌کانی کۆردستان شمشاڵی ده‌ژه‌ند

ئاوڕیکمان لێ نه‌داباوه‌ .

بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ به‌م شمشاڵه‌ که‌ی چه‌ندین جایزه‌ وه‌رگرتبوو و شمشاڵه‌که‌ی به‌گۆی هه‌ر کۆردێک له‌ هه‌ر کوێنه‌ی دونیا ئاشنا بوو و به‌ گوێ لێبوونیان زۆر به‌زوویی ده‌یان وت ئه‌مه‌ قاله‌ مه‌ڕه‌یه‌ که‌ مشاڵ ده‌ژه‌نی و هه‌ر که‌سێکیش شمشاڵی ده‌ژه‌نی له‌ گه‌ڵ مامه‌ قاله‌یان هه‌ڵده‌سه‌نگاند  و به‌ ته‌واوی ‌ ناو خه‌ڵک دا ببووبه‌ که‌ڵه‌ پیاوی موسیقای کوردستان ،ده‌بوایه‌ ئاوا به‌ هه‌ژاری بژی؟ و تاکوو مرد، خۆشی له‌ ژیانی دا نه‌دیت .

به‌قه‌ولی شاعیر

له‌  وڵاتی زێندوو کوژی مردوو په‌ره‌ست

داری شمشاڵ به‌ری نییه‌

هه‌زار خه‌نجه‌ر درووست ده‌که‌ن

هیچی ده‌ست و سه‌ری نییه‌

به‌م هیوایه‌ که‌ به‌ خۆمان دا بچینه‌وه‌و قه‌دری زێندووکانمان به‌ تایبه‌ت که‌سایه‌تێ گه‌وره‌کانمان زۆرتر بزانین .

له‌ ئاخر دا ئێمه‌ش وه‌ک فێرگه‌ی سۆما به‌ مامۆستاو قوتابێوه‌ هه‌ر وه‌ک خه‌ڵکی کوردستان‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م خۆشه‌ویسته‌ ده‌که‌ین و له خوای گه‌وره‌و مه‌زن داوای به‌هه‌شتی به‌رینی بۆ ده‌که‌ین .

قاله‌ مه‌ڕه‌(vedio) 

+ نوسراو له‌  88/03/05کاتژمێر 19:36  له‌لایه‌ن | 

ئه‌م وتاره‌ له‌ گۆواری سروه‌و و مانگنامه‌کانی زاگڕۆس (زانکۆ تاران) ، ژوان (زانکۆ پزیشکی کوردستان) بڵاو بۆته‌وه‌

نووسینی : له‌یلا مامی

 ژن وشێعری کوردی

ڕه‌نگه‌ تا ئێستا زۆربه‌ی ئێمه‌ ته‌نات بۆ جارێکیش بووبێ،ویستبێمان ئه‌و شته‌ی له‌ دڵمان دایه‌ و ئه‌م هه‌ست و سۆزه‌ی له‌ دنیای ده‌روونمان سه رچاوه‌ ده‌گرێ، چ به‌ هۆنراوه‌ چ به‌ په‌خشان ده‌ربڕین.

گه‌رچی له‌ کۆمه‌ڵگا‌‌ ی ئێمه‌دا ژن نیشانده‌ره‌ی هه‌ستێکی ناسک و ڕووحێکی به‌رزه‌،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تووشی گیر و گرفته‌. سه‌باره‌ت به‌ ژن به‌ شێوازی جۆراوجۆر دواون.لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ به‌ ڕوانگه‌یه‌کی به‌ر بڵاوتر ئه‌م شێوازانه‌ لێک شی کرێنه‌وه‌.

به‌شێکی هه‌ره‌ زۆری هۆنه‌رانی گه‌وره‌ی کورد له‌ ئه‌حمه‌دی خانییه‌وه‌ بگره‌ هه‌تاکوو هۆنه‌رانی هاوچاخ، بۆ جوانی و ئه‌وینی ژن هۆنراوه‌یان هۆنیوه‌ته‌وه و بۆ ڕازاوه‌ کردنی هۆنراوه‌کانیان ئه‌م دیارده‌یان گه‌لێک به‌رچاو کردووه‌. جوانی و ئه‌وینی ژن بووه‌ به‌ هه‌ڵقوڵینی گه‌لێک هۆنراوه‌ی ناسک و جوان له‌ وێژه‌ی کوردیدا.

باسی جوانی ژن له‌ هۆنراوه‌ی کوردیدا زۆر زه‌ق و به‌رچاوه‌ و گه‌لێک هۆنه‌ر له‌و پێناوه‌دا جوانی ژنیان کردووه‌ به‌ سه‌رتۆپی هۆنراه کانیان، که‌ لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ تاقمێک له‌م هۆنه‌رانه‌ و هۆنراوه‌کانیان ده‌که‌ین.

له‌م پێناوه‌دا ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ هۆنه‌ری به‌رزه‌ناوی کورد‌ ((مامۆستاهێمن)) بکه‌ین . دیوانی هێمن ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆده‌رده‌رده‌خات که‌ وێڕای سروشت و ژیان و خه‌باتی گه‌ل ،ژنه‌ که‌ هۆنه‌ر بۆ وتنی هۆنراوه‌ هان ده‌دا.شێعری مامۆستا هێمن له‌ سه‌ر جوانی ژن نموونه‌ی به‌رزی کوردین که‌ له‌(( جوان ناسووتێ)) دا ئه‌و په‌ڕی جوانی ژن نیشان ده‌دات.

دیم کچێکی له‌باری لادێ یی

بۆ نوێژ ڕاده‌خا به‌ره‌ڵبێنێ

گوتم((ئه‌ی نازه‌نین که‌ ڕوخسارت

هه‌موو باخی به‌هه‌شتی خوا دێنێ

بۆچی پێت وایه‌ ئه‌و خودا گه‌وره‌

هێنده‌ بێ ڕه‌حمه‌ تۆش بسووتێنێ؟!))

مامۆستا هێمن له‌((په‌ری شێعر))و((شه‌نگه‌ بێری)) و زۆر هۆنراوه‌ی تریشدا مامۆستایی خۆی له‌ هۆنراوه‌ دانان بۆ ژن ده‌سه‌لمێنێ.

مامۆستا گۆرانیش له‌ سه‌ر جوانی ژن دواوه‌. گۆران که‌ شاعیری وه‌سفه‌ له‌ جوانیدا، له‌ هه‌ڵبه‌ستی((ئافره‌ت و جوانیدا))و((جوانی لادێ)) دا ئه‌و دیارده‌یه‌مان زۆر به‌ جوانی بۆ لێک ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێ:

وه‌ختێ که‌ ئه‌که‌ی چه‌شنی نه‌سیم له‌نجه‌ به‌ره‌و ماڵ

ئه‌گریجه‌ی ته‌ڕ،په‌خشه‌ له‌ سه‌ر کوڵم و خه‌ت و خاڵ

شه‌ڕیانه‌ شه‌ماڵ،په‌نجه‌ له‌سه‌ر ڕه‌نگی ڕه‌ش و ئاڵ

ئێواره‌یه‌ ، وا هه‌ڵگره‌ سا گۆزه‌یی تازه‌

یان له‌ هۆنراوه‌ی((جوانی بێ ناو))دا ده‌ڵێ:

قژ کاڵی لێو ئاڵی نیگا کاڵ

ئه‌ی کچه‌ جوانه‌که‌ی سه‌رگۆنا نه‌ختێ ئاڵ

ئه‌ی ئه‌ندام وردیله‌ی نه‌رمۆڵه‌ی ئێسکسووک

ئه‌ی به‌رگی ساکارت،دڵگیرتر له‌ هی بووک

لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێ که‌ زمانی شێعری گۆران له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی وشه‌کان، ڕه‌نگ و ده‌نگی درووست کردووه‌ و وشه‌کان دێنه‌ گفتوگۆ و وه‌ک ئه‌کته‌رێکی سه‌ر شانۆ خۆیان له‌ خۆیان ده‌دوێن.


درێژه‌ی بابه‌ته‌که‌
+ نوسراو له‌  88/02/20کاتژمێر 16:31  له‌لایه‌ن |